فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی بردنە ده‌ره‌وه‌ی شەش ملیار دۆلار لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەوروپا بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی فراکسیۆنی پارتی دا هاتووە: "ماوەیەکە باس لە بردنە ده‌ره‌وه‌ی شەش ملیار دۆلار دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەوروپا، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساخکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر".
دەقی بەیاننامەکە:
ماوەیەکە باس لە بردنە ده‌ره‌وه‌ی شەش ملیار دۆلار دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەوروپا، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساخکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
هەر لایەنێکیش لەسەر ئەم پرسە بەڵگەی هەیە بەڵگەکانی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکات و بەرچاو ڕوونی بدرێتە خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی ڕوونبێتەوە ئایا ئەم بابەتە دروستە یان نا چوونکە ئەوەی هەیە تا ئێستا قسەیەو پاڵپشتی هەنگاوی کردەیی دەکەین لەم بابەتەدا.
هه‌ر لێره‌وه‌ش وه‌ک فراکسیۆنی پارتی دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌وه به خه‌ڵکی کوردستان، به‌رمه‌بنای کارنامه‌ی پارتیمان و هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو چاکسازی و شه‌فافیه‌ت و ڕاستی، به‌هیچ جۆرێک سازش له‌سه‌ر مه‌بادئه‌کانی خۆمان ناکه‌ین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان ڕاستگۆ ده‌بین و نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانیان ده‌که‌ین.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.