Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 07:24

دەست بە جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنکردنی زەوییە زێدەڕۆکان دەکرێت

لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی هاووڵاتییاندا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى  شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پارێزگاری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنکردنی زەوییە زێدەڕۆکانی کرد.

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ تاوتوێکردنی بەزوویی جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنكردنی زەوییە زێدەڕۆكان لەگەڵ فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کۆ بووەوە و بۆ هەمان مەبەستیش لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هەریەکە لە هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە گفتوگۆیان کرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پارێزێگاکانی هەرێمی کوردستان، ڕێکار و میكانیزمەكانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی 3ی ساڵی 2019ی تایبەت بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زیدەڕۆییان كراوەتە سەر، بە وردیی باس کرد و جەختی كردەوە، هەرچی زووە رێكارەكان بگیرێنە بەر بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییاندا و پێویستە هەموو هەماهەنگییەك هەبێت و بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبن.

 وێڕای بەخاوەنكردنی زەوییە زێدەڕۆكان، پێشتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی ئەو خانووە زێدەڕۆیانە تاپۆ دەكات كە لەپێش مانگی ئاداری ساڵی 2018 لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەی زێدەڕۆ دروستكراون و هەروەها پڕۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانیش چەندین لیژنەیان بۆ پێكهێنراوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات تاپۆ بكرێن.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.