شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی باروتخانه‌ی شاری كه‌ركوك گه‌نجێك له‌سه‌ر فه‌ڕه‌ی پاسكیل له لایه‌ن هاوڕێكه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێَری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: شه‌وی ڕابردوو له‌نزیكـ بازاڕی گه‌ڕه‌كی "باروتخانه"ی شاری كه‌ركوكـ، له‌سه‌ر فه‌ڕه‌ی پاسكیل شه‌ڕ له‌نێوان دوو گه‌نجی هه‌رزه‌كار دروست بوو، له‌ئه‌نجامدا یه‌كێكـ له‌گه‌نجه‌كان چه‌قۆیه‌كی له‌سه‌ر سینگی ئه‌وه‌ی دیكه دا به‌ناوی "ئه‌یمه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا" ته‌مه‌ن 16 ساڵان، دانشتووی گه‌ڕه‌كی باروتخانه به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌رمی كوژراوه‌كه گه‌یندراوه‌ته پزیشكی دادی كه‌ركوكـ و بكوژه‌كه‌ش پاش هه‌ڵاتنی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دده‌ستگیركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.