هێزه چه‌كداره‌كان توركیا كاروانی كۆڵبه‌رانی كوردیان كرده ئامانجی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ و دوو كۆڵبه‌ریان كوشت و بریندار كرد.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی توركیه له گوندی بلجوك سه‌ر به كۆتۆل له پارێزگای ئورمیه، ده‌سته‌یه‌ك له كۆڵبه‌رانی كوردیان داوه‌ته به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێكی كوردیان كوشتووه و یه‌ك كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كردووه.
ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی كه گیانی له‌ده‌ستداوه "بارام یوسفی" ه و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه بریندار بووه "شه‌مسه‌دین عومه‌رپوور" ه
به‌پشتبه‌ستن به ئاماره تۆماركراوه‌كانی ناوه‌ندی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤیی هه‌نگاو، له ماوه‌ی 8 مانگی ڕابردوودا 2 كۆڵبه‌ری كورد له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه كوژراون و هه‌روه‌ها 4 كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.