شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و دووانی دیكه‌ش بریندار بوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بۆمبێكی چێنراو به كاروانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به لیوای په‌نجا و دوو له نزیك گوندی به‌ستمڵی سه‌ر به قه‌زای دووزخورماتوو ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌ته قوربانی.
هاوكات به‌هۆی زیادبوونی جموجۆڵه چه‌كدارییه‌كانی داعش له‌و ناوچانه، فه‌رمانده‌یی چه‌كداری سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شاری سامه‌ڕا و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.