ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رز بووه و له چوار ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی.
به‌پێی دوایین ئاماری كه له ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و هه‌شت سه‌د و پێنج هه‌زار و سه‌د و حه‌فتا و حه‌وت كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده گیانیان له‌ده‌ست داوه، بۆ سێ سه‌د و شازده هه‌زار و حه‌وت سه‌د و سی كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و توشبووانه‌ش كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د و شه‌ست هه‌زار و سی و شه‌ش كه‌س .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.