چین رایگەیاند بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری گیانلەدەستدانی باڵیۆزی وڵاتهكهی لە ئیسرائیل، شاندێک بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێ.
بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە رۆژنامەی ھائارێتزی ئیسرائیلی بڵاوکراوەتەوە، وڵاتی چین بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری گیانلەدەستدانی باڵیۆزەکەی لە ئیسرائیل بە ناوی دوو ویی تەمەن پهنجا و ههشت ساڵ، شاندێک دەنێرێتە ئەو وڵاتە.
ئەوەش راگەیەندراوە کە لە دوای لێکۆڵینەوەی پێویست، تەرمی دوو ویی بەمەبەستی ناشتنی رەوانەی چین دەکرێت.
باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل لە ماڵەکەی خۆیدا لە نزیک شاری تەل ئەبیب بە مردوویی دۆزرابووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.