دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرده سه‌ر باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوی وڵاته‌كه‌ی و وه‌ڵامی وته‌كانی دایه‌وه كه ئیداره‌ی تره‌مپی به گه‌نده‌ڵ پێناسه كردبوو.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرده سه‌ر باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوی وڵاته‌كه‌ی و وه‌ڵامی وته‌كانی دایه‌وه كه ئیداره‌ی تره‌مپی به گه‌نده‌ڵ پێناسه كردبوو.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه و نووسیویه‌تی كه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا گه‌نده‌ڵترین ئیداره ئیداره‌ی باراك ئۆباما بووه و له هه‌موو سیاسته‌كانیدا كورتهێنانی هه‌بووه.
دۆناڵد تره‌مپ باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه باراك ئۆباما سه‌رۆكێكی لێهاتوو و گونجاو نه‌بووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا.
شیاوی باسه دوێنێ یه‌ك شه‌ممه باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكا له وتارێكدا ڕایگه‌یاند كه به‌رپرسانی ئێستای وڵاته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایان دووچاری خراپترین ڕه‌وش و قه‌یرانی مرۆیی كردووه‌ته‌وه و ئیداره‌ی تره‌مپیشی به گه‌نده‌ڵ ناوبرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.