به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: له دوو ڕووداوی هاتووچۆدا دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌یانی ئه‌مڕۆدووشه‌مه له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی قه‌زای كه‌لار ڕوداوێكی پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری جێب + ماتووڕسكیلێك ڕویدا له‌ئه‌نجامدا شۆفێری ماتوورسكیله‌كه به‌ناوی ( هاپۆ خه‌سره محمد ) له‌دایكبووی 2000 گیانی له‌ده‌ستدا و به‌بڕیاری دادوه‌ر شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ندكراوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوش نزیك قه‌ڵای شیروانه‌ی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری فۆرت هاولاتیه‌ك به‌ناوی (داود سلێمان عبدالله ) له‌دایكبووی 1974 ده‌شێلیت پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ند كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.