عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایدهگهینێت ئەمەریکا لە عێراق و سووریا دەردەکرێت.
رابهری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران راشیدهگهێنێت ، تەنانەت هاوپەیمانەکانی ئەمەریکاش، رقیان لە واشنتنە.
پهیامهكهى ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لەمیانى ڤیدیۆ کۆنفراسێک هات كه لەگەڵ قوتابیانی زانکۆ ئهنجامی دابوو كه لهبهشێكی دیكهى ووتهكانى دا رایگهیاند ئەمەریکا لە عێراق و سووریا دەبێت بکشێتەوە و دەردەکرێت.
ئاماژهى بهوهش كرد كه تەنانەت سەرۆکەکانی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا، ئێستا رقیان لە بەرپرس و حکومەتی ئەمەریکایە، متمانەیان پێناکەن و جیاواز مامەڵە دەکەن.
ناوبراو دهشڵێت ، ئەمەریکا هانی تووندوتیژی دەدات و هاوکاری تیرۆرستان دەکات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.