Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 05:31

له‌یه‌مه‌ن هێرشکرایه‌ سەر کەشتییەکی بەریتانی

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە رانەگەیاندووە
کوردستان TV
100%


 ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریاوانیی لە شانشینی یەکگرتوو (UKMTO) رایگەیاند كە لە كەناراوەكانی باشووری یەمەن، هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی بەریتانی، هاوكات بەرپرسێكی یەمەن ئەو هێرشەی بە كردەیەكی تیرۆریستیی لەقەڵەمدا.


ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریاوانیی لە شانشینی یەکگرتوو (UKMTO) رایگەیاند كە لە كەناراوەكانی باشووری یەمەن، هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی بەریتانی، هاوكات بەرپرسێكی یەمەن ئەو هێرشەی بە كردەیەكی تیرۆریستیی لەقەڵەمدا.

ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریاوانیی لە شانشینی یەکگرتوو لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی كردووەتەوە كە لە كەنداوی عەدەن باشووری یەمەن، هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی بەریتانیا و داواشی كردووە ئەو كەشتییانەی كە روو لە ناوچەكە دەكەن، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی رووبەڕووی هێرش نەبنەوە.

ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریاوانیی لە شانشینی یەکگرتوو، زانیاری زیاتری لەوبارەوە نەخستووەتەڕوو.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە رانەگەیاندووە.

دوێنێ‌ میدیاكان بڵاویانكردبوویەوە لە كەناراوەكانی باشووری یەمەن، هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی بەریتانی كە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

لای خۆیەوە وەزیری راگەیاندنی یەمەن، موعەمەر ئەریانی رایگەیاند، ئەو هێرشەی كە لە كەناراوەكانی باشووری یەمەن كراوەتە سەر كەشتییەكی بەریتانی، كردەیەكی تیرۆریستییە.

موعەمەر ئەریانی لە زنجیرەیەك تویتدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەنجوومەنی راگوزەری باشوور كە لەلایەن ئیمارات-ەوە پاڵپشتی دەكرێت، رێگە بە هێزەكانی دەریاوانی یەمەن نادات ئەركەكانیان بۆ پاراستنی كەشتییەكان لە كەناراوەكانی باشووری وڵات جێبەجێ بكەن.

ناوبراو داواشی كرد كە رێگە بدرێت هێزەكانی دەریاوانی یەمەن ئەركەكانیان لە بەرەنگاربوونەوەی چالاكییە تیرۆریستییەكان و هێنانی چەكی ئێرانی، هەروەها پاراستنی كەشتییە بارزگانییەكا جێبەجێ بكەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.