به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دروستبوونی چه‌ند گرفتێكی ته‌كنیكی و ئه‌نجامنه‌دانی كاری سیانه‌كردن، كه پێویست بوو پێشتر بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ئه‌و سیانه‌كردنه ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی.
بۆیه له ئێستادا ئه‌و دابه‌زینه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بوه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه رویداوه به‌ده‌ره له توانا ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و وه‌زاره‌تی كاره‌باش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
18/5/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.