Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:20

سەرۆکی لیستی برایەتی که‌رکوک: سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیاری گۆڕینی پارێزگارەکانی داوە

سكاڵا لەسەر پارێزگاری كەركووك تۆماركراوه‌ و چاوه‌روانى دەرئەنجامەكانین
کوردستان TV
100%


 سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، ئاماژە بەو سكاڵایانە دەكات كە لەسەر پارێزگاری كەركووك كردوویانە و، باسیش لە كاتی گەڕانەوەی دەرئەنجامەكانی دەكات.

محەمەد كەمال، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ، پارێزگاری كەركووك، بە هۆی نەبوونی پارێزگارەوە چووەتە ئەو شوێنە، هەرچەندە برادەرانی (یەكێتی) شەرعییەتیان دایە كە واژۆیان كرد تا هەڵبژاردن (راكان) بمێنێتەوە و خۆشیان دانیان نا بە هەڵەكەیاندا، لە كاتێكدا ئەنجومەنی پارێزگاكان سڕ كراون، ئەمەش زۆر مەترسیدارە، چونكە پەككەوتنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، دەسەڵاتی رەها دەداتە پارێزگارەكان بۆ گەندەڵی و كاری نایاسایی.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ مستەفا كازمی بڕیاری داوە بە گۆڕینی پارێزگارەكان و لەو بارەیەشەوە ئەنجومەنی پارێزگان و ئێمەش سكاڵامان كردووە لە دادگای فیدراڵی و بڕیارە لە 30ی 5 دادگا لەو بارەیەوە دەست پێ بكات، ئێمەش داوای حەقی خۆمان دەكەین و پەككەوتنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش كارەساتە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.