دوانیوه‌ڕۆی 17ی ئایار كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی سانت پیتیر له‌به‌لجیكا وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌بڕین پشتیان كرده رێوره‌سمی كه‌ژاوه‌ی هاتنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه برۆكسل تایمز، ئه‌م ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه به‌رامبه‌ر سۆفی ویلمیس سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه سه‌ردانیان بكات.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: "نه‌خۆشخانه‌ی سانت پیتیر له ناوچه‌ی مارۆڵ له برۆكسل یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له‌چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان به كۆرۆنا ڤایرۆس له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی زه برۆكسل تایمز یه‌كه‌مین نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌وێ چاره‌سه‌ر كراوه كه ئه‌ویش هاووڵاتی (ڤلیب سوبری) بوو كه له‌شاری وۆهان گه‌رابۆوه له چین و بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له به‌لجیكا.
نوێنه‌ری كارمه‌ندان و پزیشكانی هێڵی پێشه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كرۆنا له‌كاتی گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، تووشی نائومێدی بوون له مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا.
نوێنه‌رانی كارمه‌ندان بۆ رۆژنامه‌كه‌یان رونكردۆته‌وه كه حكومه‌ت توانای چاره‌سه‌ركردنی كه‌مبوونه‌وه‌ی بوودجه‌ی نه‌خۆشخانه و كه‌می مووچه‌ی كارمه‌ندان و كه‌موكورتی فه‌رمانبه‌رانی نییه. وێرای ئه‌وه‌ی نارازییوون به‌وه‌ی حكومه‌ت له‌بری چاككردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی به‌توانا هه‌وڵی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری بێ توانا ئه‌دات.
له وڵاتانی ئه‌وروپا، جگه له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و ئیسیانیا، ئێستا به‌لجیكا خراپترین دۆخی هه‌یه كه تا رۆژی 17ی ئایار ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس55 هه‌زاری تێپه‌راندووه و مردنیش 9 هه‌زار زیاتره.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 17ی ئایار، 4 ملیۆن و 723 هه‌زار كه‌س له‌جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 315 هه‌زار كه‌س مردوون.
ژێده‌ر: MalmoKurd
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.