Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:22

سوودەکانی باوشکە بزانه‌

٪٩٠ی باوشكە واتە هاتۆچوو كردنی ئۆكسجین لە ناو جەستەی مرۆڤ
کوردستان TV
100%

- ئایا باوشكە بە مانای ماندوبوون و بێتاقەتی دێت؟

٪٩٠ی باوشكە واتە هاتۆچوو كردنی ئۆكسجین لە ناو جەستەی مرۆڤ، بۆ نموونە هەناسەدان بە شێوەی پچڕ پچڕ و كورت دەبێت، لە ناكاو كەسێك باوشكە دەدات بەپێی پێویست ئۆكسجین دەچێتە ناو جەستەی كەسەكە، واتە باوشكە وەڵامێكە بۆ ئەو كەسەی پێویستی بە ئۆكسجینی زیاتر هەیە، نەك هۆكارێك بێت بۆ خەواڵویی.


- باوشكە چ كاریگەرییەكی هەیە لەسەر لەشی مرۆڤ؟

باوشكە شتێكی لە ناكاوە بێ ئەوەی تۆرە ببین ئوكسجین دەچێتە ناو سییەكان و لێكچوونی پەردەی گوێ، لە باوشكە داندا هەندێك ئەندامی جەستە زیاتر كارا دەبن و دەكەونە جۆڵە، دەم دەبێتەوە و چەناگە دێتە خوارەوە زیاتر ئوكسجین دەچێتە ناو خانەكانی لەش، ماسوولكەكانی زگ شل دەبن و ماسوولكەی نێوان قەفەزی سنگ و زگ بۆ خوارە دەجۆڵێت.

- هۆكارەكانی باوشكە

كاتێك دی ئۆكسیدی خوێن بەشێوەیەكی رێك بەرز دەبێتەوە ئوكسجینی كم دەبێتەوە، بە باوشكە مرۆڤ ئوكسجینێكی زیاتر وەردەگرێت.
باوشكە باشترین رێگەیە بۆ كۆنترۆڵ كردنی پلەی گەرمی مێشك، مێشك فێنك دەكاتەوە.
هەندێك جار باوشكە دەبێتە هۆكاری لێكچوونی ماسوولكەكانی لەش.
یەكێك لە هۆكارەكانی باوشكە كمی شەكری خوێنە، تووشبووانی ماددەی هۆشبەر زیاتر باوشكە دەدەن، ئەگەر شەكر بەپێی پێویست بگاتە خوێن ماندووبوون لەناودەچێت و ئەو باوشكە پچڕ پچڕانە نامێنن.


- باوشكە و نەخۆشییەكان

باوشكەی زۆر دەبێتە هۆی ئیفلیج بوون، نەخۆشی لۆگریك ئەو نەخۆشییەیە كە دەبێتە هۆی لەناوچوونی دەماری تۆرەبوون كە بەرپرسیارە لە جۆڵەی ماسوولكەكان.
هەندێكجاریش دەبێتەهۆی ئازاری سەر و شەقیقە.

  ئا/شەهلا رەشید

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.