سه‌رۆك بارزانی له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم نایف پاشا به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئیبراهیم نایف پشا، سه‌رۆك هۆزی كۆچه‌ر- میران ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی ئیبراهیم نایف پاشا
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم نایف پاشا، سەرۆک هۆزی کۆچەر - میران ـمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له تەواوی خانەوادە و خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گه‌وره داواکارم گیانی کاک ئیبراهیم بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
١٨ـی٥ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.