Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:22

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: دەستمان بە ئامادەکاری کردووە بۆ وەرزی هاوین تا تووشی کەمی ئاو نەبین

ئاستی ئاوی پاككراو سی هەزار مەتر سێجا زیاد كرا
کوردستان TV
100%


بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕوونی دەكاتەوە، بۆ ئەوەی لە هاویندا تووشی كەمی ئاو نەبین، ئاستی ئاوی پاككراو سی هەزار مەتر سێجا زیاد كرا.

 ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگەیاند، دەستمان بە ئامادەكاری كردووە بۆ وەرزی هاوین تا تووشی كەمیی ئاو نەبین.

 بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر گوتی، ئێستە زیاتر پشت بە ئاوی ئیفراز دەبەستین بۆ دابینكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان. باسی لەوەش كرد، بۆ وەرزی هاوین بە هەوڵ و توانای ئەندازیار و تەكنیككار و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی، توانرا كاری   كۆمسیۆنینگ تایبەت بە پەمپەكانی لۆ و لێفت و ئێكستێشن لە وێستگەی ئیفرازی دوو كارپێكردنی پەمپەكان تەواو بكرێت. ئەوەشی ئاشكرا كرد، تا ئێستە توانراوە بە بڕی سی هەزار مەتری سێجا لە رۆژێكدا ئاو زیاد بكرێت. 

ئێستا لە هەولێر بۆ ئاوی ماڵان ئاوی ئیفرازی یەك و دوو و سێ‌ پشتی پێ‌ دەبەسترێت، بەشی زۆری بیرەكان داخراون كە ژمارەیان زیاتر لە هەزار بیرە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.