Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:24

له‌ سه‌ر داواى وەزارەتی تەندروستیی چەند ناوچەیەکی بەغدا بە تەواوی داخرا

بۆ ماوەی دوو هەفتە بە تەواوی دادەخرێن
کوردستان TV
100%

له‌ سه‌ر داواى وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تێیاندا، چەند ناوچەیەکی بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی بە تەواوی دادەخات.

ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو ناوچانەی بەغدا لە رۆژی چوارشەممە 20-5-2020ـەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە بە تەواوی دادەخرێن.

ناوچەکان کەوتوونەتە چوارچێوەی هەردوو فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ و رەسافە لە بەغدا و بریتین لە؛

- شاری سەدر

- شاری حەبیبییە

- شاری کەمالییە

- شاری حورییە

- شاری شوعلە

- شاری عامرییە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، کە لەگەڵ داخستنی تەواوەتیی ئەو ناوچانە، تیمە تەندروستییەکان دەست بە پشکنینی خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەن.

تا ئێستا دوو هەزار و 991 کەس لە عێراق  تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 118 کەس گیانیان لەدەست داوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.