Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 03:22

150 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کران

92 كەسی تووشبووی پەتاكە لە عێراق چاك بوونەتەوە
کوردستان TV
100%

 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 150 تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنایان تۆمار كردووە، لە هەمان كاتدا وەزارەتەكە چەند ڕێوشوێنێكی توندی بۆ خۆپاراستن لە پەتایەكە لە سنووری بەغدا گرتەبەر.


بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی، لە كۆی سێ هەزار و 520 پشكنینی پەتای كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 150 كەسیان ئەرێنی گەڕاوەتەوە.


هەروەها لە دوێنێوە 92 كەسی تووشبووی پەتاكە لە عێراق چاك بوونەتەوە، چوار كەسی تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست داوە.


تا ئێستا تێكڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاكە لە عێراق گەیشتووەتە سێ هەزار و 554 تووشبوو، دوو هەزار و 310 تووشبوو چاك بوونەتەوە، 127 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.


جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق قەدەغەكردنی هاتوچۆی لە چەند ناوچەیەكی بەغدای پایتەختی فیدراڵیی عێراق راگەیاند، ئەمەش بە هۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆڵێكی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكەدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.