Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 01:21

حکومەتی هەرێم وەڵامی نووسراوێکی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەداتەوە

جووتیار عادل: هەولێر لەگەڵ حکومەتی تازەدا بەتایبەتی لێکتێگەیشتنی باشی هەیە
کوردستان TV
100%

حکومەتی عێراق رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە وەڵامدا دەڵێت، لێکتێگەیشتنی هەولێر و بەغدا لە قسەی بەڕێوەبەرێکی گشتیدا قەتیس ناکرێت.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "ئەو نووسراوەی حکومەتی عێراق لە 5ـی ئەم مانگەدا کراوە و رای مستەفا کازمی نییە، لێکتێگەیشتنی هەولێر و بەغدا لە قسەی بەڕێوەبەرێکی گشتیدا قەتیس ناکرێت".

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی حکومەتەکەی مستەفا کازمییەوە ئاماژەی بەوە کرد، هەولێر لەگەڵ حکومەتی تازەدا بەتایبەتی لێکتێگەیشتنی باشی هەیە.

جووتیار عادل جەختی لەوە کردەوە، هەولێر پابەندە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت وەک لە کۆتایی 2019 دا رێککەوتنی لەسەر کراوە و لەبەرامبەردا دەبێت بەغدا شایستە داراییەکان بدات.

لە نووسراوێکدا کە رۆژی 2020-05-07 دەرچووە و حەمید غەزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران لە 5-5-202 واژۆی کردووە، حکومەتی عێراق باسی لەوە کردووە کە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە حکومەتی عێراقەوە نییە، بەڵکو ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەبێت لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دابینی بکات. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.