سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی سوپاسی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كرد، بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه خێراییه‌ی به‌ئازادكردنی پارێزه‌ره‌كانی دیوانییه و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌كوت كه دوێنێ ده‌ستگیركرابوون و رایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستوور خۆپیشاندانی هێمنانه پارێزراوه.
مسته‌فا كازمی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌هه‌ر سێ زمانی عه‌ره‌بی، كوردی و ئینگلیزی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
كازمی نووسیوویه‌تی: سوپاسی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه خێراییه‌ی به‌ئازادكردنی پارێزه‌ره‌كانی دیوانییه و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌كوت كه دوێنێ ده‌ستگیركرابوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: جارێكی دیكه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه به‌پێی ده‌ستوور مافی خۆپیشاندانی هێمنانه پارێزراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.