شه‌وی ڕابردوو له ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به قه‌زای ڕانیه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی ( باوه‌ر ئه‌حمه‌د ) له ڕه‌گه‌زی نێر له‌دایك بووی ساڵی1993، پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی حاجیاوا گه‌ڕه‌كی (5) ئازار گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه.
به‌گووته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی ناوبراو له ماڵی خه‌زووری له كاتی هه‌ڵخستنی فه‌ڕشدا له سه‌ربان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای پشكنین له پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌س و كاری كرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه لێی به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.