ناوك كه‌وتن ته‌نها ترازانی ده‌مارێكه كه په‌یوه‌سته به‌ناوكته‌وه، وه‌ك هه‌ر ده‌مارێكی تری ده‌ست و قاچت كه له جێ ده‌چێ.
وه‌ك چۆن هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ت شاده‌ماری خۆی هه‌یه به‌هه‌مان جۆر گه‌ده‌ش شاده‌ماری خۆی هه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌ماره به‌هۆی له‌جێچونیه‌وه گه‌ده‌ت ڕه‌ق ده‌كات.
ئه‌و ڕه‌قبونه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌م خواردن به‌وهۆیه‌وه وه‌ك پێویست ئیشتیهات نامێنێ تا خواردن به‌ته‌واوی بخۆیت، هه‌موو ئه‌و ئیعازانه‌ی مێشكت كه ده‌یداته ته‌واوی جه‌سته‌ت تێكی ده‌دات، ده‌بێته هۆی تێكچونی هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته‌ت .
هۆكاره‌كانی ناوك كه‌وتن:
1-به‌هۆی هه‌ڵگرتنی شتی قورس كه‌له‌ناكاو ده‌ستی ده‌ده‌یتێ و به‌زه‌ختێكی زۆر به‌رزی ده‌كه‌یته‌وه.
2- به‌هۆی پلیكانه‌وه كه زۆر به‌په‌له به پلیكانه‌دا سه‌ر بكه‌ویت یان دوو دوو پله‌كان ببڕیت.
3- به‌هۆی خورپه‌وه واته ڕاچڵه‌كاندنی له‌ناكاو به‌هۆی ده‌نگێكی به‌رزه‌وه بێت یان هاواركردنێكی له‌ناكاو یان هه‌واڵێكی ناخۆش.
4- زۆر جار ده‌ڵێن مناڵ به‌بۆن كه‌وتوه به‌بۆن كه‌وتووه یان ده‌ڵێن ترساوه توشی سكچون و ڕشانه‌وه و ڕاچڵه‌كاندن ده‌بێت له‌كاتی خه‌ودا.
نیشانه‌كانی ناوك كه‌وتن و زیانه‌كانی:
1. توشی دڵه ڕاوكێت ده‌كه‌ن وه‌ك خۆمان ده‌ڵێین دڵه خورپێ دڵت وه‌ك خۆی لێنادات زۆر جار په‌له‌ده‌كات و زۆر جاریش زۆر به‌هێواشی لێده‌دات.
2. توشی قه‌بزی و قورحه‌ی مه‌عیده‌و ئلتیهابی ڕیخۆڵه‌ت ده‌كات.
3. تۆشی سڕبون و ئازاری ئه‌ژنۆ كانت و پشتت ده‌كات.
واته زۆرجار هه‌ست به هیلاك بون ده‌كه‌یت بێ ئه‌وه‌ی هیلاك بی یان ئازاری پشتت و ئه‌ژنۆ كانت ده‌بێت بێ هیچ هۆكارێك.
4. زۆر جار لێوت ووشكه‌و تونیه‌تیت ناشكێ.
5. هه‌میشه هه‌ست به خه‌مۆكی ده‌كه‌یت و حه‌زبه‌ته‌نیای ده‌كه‌یت.
6. زۆر جار توشی توڕه بونت ده‌كات.
7. هه‌میشه هه‌ست به‌ئازاو قورس بونی سه‌رت ده‌كه‌یت.
8. به‌رده‌وام به‌رچاوت تاریكه.
9. به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كه‌یت تێریت به‌ڵام هه‌مانكات برسیشته‌و وه‌ك پێویست نانت پێناخورێ.
10. به‌رده‌وام هه‌ست به ڕه‌ق بونی مه‌عیده‌ت و به‌ر میزه‌ڵانت ده‌كه‌یت زۆر جار سكت به‌ته‌واوه‌تی ئازاری ده‌بێت .
11. زۆر جار ده‌ته‌وێ قڕقێنه لێبده‌یته‌وه به‌ڵام نا‌توانیت.
پێی ده‌ڵێن گرفت توشی گرفتت ده‌كات.
12. توشی هه‌ڵوه‌رێنی مووی جه‌سته‌ت ده‌كات به‌تایبه‌ت.
مووی سه‌رت . كه توشی ڕوتانه‌وه‌ی قژ ده‌بیت له ئافره‌تان و پیاوانیشدا
ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌ی ناوك كه‌وتنن :
ده‌ستی چه‌پت كه‌مێ كورت تر ده‌بێته‌وه
ناوكت ڕه‌ق ده‌بێت و ئازاریشی زۆرده‌بێت له‌كاتێكدا ده‌ستت بخه‌یته سه‌رناوكت.
سێ جۆر ناوك كه‌وتنیش هه‌یه
یه‌كێكیان دووای چه‌ند مانگی هه‌ستی پێده‌كه‌یت كه توشی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ت ده‌كات یه‌كیان زوتر هه‌ستی پێده‌كه‌یت
ئه‌وی تریش توشی سكچونت ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڤایرۆسێكت هه‌بێت.
گرتنه‌وه‌ی ناوك:
زۆرجاركه‌ناوكت ده‌كه‌وێت له‌هه‌ركات و ساتێك‌دا بێت ده‌چیته لای كه‌سانێك كه ناوكت بگرنه‌وه یان به‌باڵ ڕاوه‌شاندن یان ده‌ماری بنباڵت ده‌گرن یان پاره‌ی ئاسن ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌ماری ده‌ستت ئه‌مانه هیچی ناوك ناگرێته‌وه به‌ته‌واوه‌تی
ته‌نها كاتی یه‌و هیچی تر
ناوك كه‌وتن مه‌رجی خۆی هه‌یه .
1. ده‌بێت به‌یانیان كه‌له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت له‌كاتێكدا هیچ شتێك نه‌خۆیت واته مه‌عیده‌ت به‌تاڵبێت
2. ده‌بێت سه‌ره‌تا به‌م جۆره ناوكت بگریته‌وه
به‌پشتا پاڵكه‌ویت و پاشان هه‌ردوو ئه‌ژنۆت به‌رز بكه‌یته‌وه
كه‌سێكیشت لابێت به دوو په‌نجه یان به په‌رداخێك بخاته سه‌ر ناوكه‌كه‌ت تــــــا
تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وئازاره‌ی كه هه‌یه له‌سه‌ر ناوكت نه‌مێنێت وه پاشان ده‌بێت ناوكت وه‌ك دڵ هه‌ستی پێبكه‌یت كه لێده‌دات
چونكه له‌كاتێكدا ناوكت بكه‌وێ ناوكت ڕه‌ق ده‌بێت و ئازاری ده‌بێت وه‌لێش نادات ده‌بێ كه گرته‌وه ( ھیناته‌وه) وه‌ك دڵ لێبدات واته ئه‌و ده‌ماره بێته‌وه شوێن خۆی.
3. كاتێ ناوكه‌كه‌ت گرته‌وه (ھیناته‌وه) ده‌بێت گرفته‌كه‌ت بشێلێت واته مه‌عیده‌ت كه‌توشی ڕه‌ق بون هاتووه.
ئه‌وكه‌سه‌ی ناوكه‌كه‌ت ده‌گرێته‌وه ده‌بێ ده‌ستی چه‌وربكات له سه‌ره‌وه به‌رو خوار واته له‌لای چه‌ناگه‌ته‌وه بۆلای ناوكت مه‌عیده‌ت بشێلێت تا گرفته‌كه‌شت لاچێت .
ئه‌وكات تازۆر بیشێلی باشتره .
دووای چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك هه‌ستت به خوره‌ی سكت كردوو وه قڕقێنه‌ت ( به‌رچیچكه) لێدایه‌وه زۆر جاریش دووای گرتنه‌وه‌و شێلانی ناوكه‌كه‌ت ده‌ڕشێیته‌وه‌و زه‌رداوێك هه‌ڵده‌هێنیته‌وه.
وه‌ك قه‌دیمان پێیان ده‌وت زووخاو زووخاو هه‌ڵده‌هێنیته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و زوخاوه‌ت هه‌ڵهێنایه‌وه ئه‌وه بزانه ناوك كه‌وتنه‌كه‌ت زۆر كۆنه به‌و نیشانانه چاك بویت .
پاشان ئیشتهات ده‌كرێته‌وه‌و به‌رچاوت ڕون ده‌بێته‌وه وه‌ك ئاسكت لێدێ و حه‌ز به‌جوڵه‌ی زۆر ده‌كه‌یت .
تێبینی،،
هیچ شتێك له‌مانه‌ی كه‌باس كرا له‌هیچ فه‌حسیكی پزیشكیدا ده‌رناكه‌ون بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه‌ت هه‌یه پێویست به‌وه‌ناكات بچیته لای پزیشك خۆت ده‌توانی به‌وڕێگه‌یه چاره‌سه‌ری خوت بكه‌ی.
ژێده‌ر:زانيارى ته ندروستى گشتی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.