مقه‌ده‌م علی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌وی سێ شه‌مه له‌گه‌ڕه‌كی شیروانه‌ی قه‌زای كه‌لار نزیك قه‌ڵای شێروانه كه‌سێك به‌ناوی ( ڕۆكان حسین علی ) له‌دایكبووی 1981 به‌چه‌قۆ كوژرا
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا ته‌رمی ناوبراو هێنراوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار و تۆمه‌تبار ناسراوه‌ته‌وه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 406 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچووه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: پۆلیسیش له‌سه‌رچۆنێتی و هۆكاری ڕووداوه‌كه ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تبار ده‌ستی پێ كردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.