له به‌غدای پایته‌خت، دوو مووشه‌كی كاتیوشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی بیانی لێیه.
تۆڕی میدیای ئه‌منی سه‌ر به حكوومه‌تی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه دوو مووشه‌كی كاتیوشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا كراوه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی بیانی و بیناكانی حكوومه‌تی لێیه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه مووشه‌كێك به‌ر خانویه‌كی چۆڵ كه‌وتووه و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه مووشه‌كه‌كان له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستینی رۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه هه‌ڵدراون كه كۆمه‌ڵێك میلیشیای شیعه‌ی نزیك له ئێران له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێن.
دوای هێرشه‌كه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ناوچه‌ی سه‌وز لێدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.