ملیاردێری به‌ناوبانگی سعوودی، ساڵح عه‌بدوڵڵا كامیل له ته‌مه‌نی ٧٩ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی "دله البركه"، ساڵح عه‌بدوڵڵا كامیل له هه‌ژماری تایبه‌تی كۆمپانیاكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راگه‌یه‌ندرا.
راگه‌یاندنه‌كانی سعوودیه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ساڵح عه‌بدوڵڵا كامیل یه‌كێك بووه له سه‌رمایه‌داره پێشه‌نگه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
له‌م نێوه‌نده‌شدا رۆژنامه‌ی "شه‌رقوئه‌وسه‌ت" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ساڵح عه‌بدوڵڵا كامیل خاوه‌ن سه‌روه‌تێكی هه‌شت ملیار ریالییه ( دوو ملیار ٣٠٠ ملیۆن دۆلار)، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رمایه‌داری سعوودییه.
ساڵح عه‌بدوڵڵا كامیل سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پارێزگای جدده باشووری رۆژئاوای سعوودیه بووه و بۆ ماوه‌ی ده ساڵیش وه‌ك راوێژكاری وه‌زیری دارایی سعوودیه كاری كردووه، هه‌روه‌ها خاوه‌ن چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به بواری ئابووریی بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.