Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 23:23

ئه‌و که‌سانه‌ی موڵکی گشتییان داگیر کردووه‌ دادگایی ده‌کرێن

بۆ خێرا به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ش دادگایی تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌بڕیار و ده‌ستپێشخه‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ موڵكی گشتییان داگیركردووه‌ ده‌ستپێده‌كات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ كوردۆ شابان، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ڕایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك موڵكی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داگیركردبێت ده‌درێته‌ دادگا و دادگایی ده‌كرێت.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌یی پرۆسه‌كه‌ش به‌ خێرایی به‌ڕێوه‌ بچێت دادگای تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده‌ڕه‌ڕه‌ویان كردووه‌ته‌ سه‌ر موڵكی گشتی داده‌نرێت.

گوتیشی: ئه‌وه‌ كاری سه‌ره‌كی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زیاده‌ڕه‌وویان كردووه‌ته‌ سه‌ر موڵكی گشتی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.