له زیادكردنێكی ئاشكرادا، پێلاوه واژووله‌سه‌ر كراوه‌كانی ئه‌فسانه‌ی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریكا، مایكڵ جۆردن به ٥٦٠ هه‌زار دۆلار فرۆشران.
فرۆشتنی ئه‌و جووته پێڵاوه، واژووله‌سه‌ركراوه‌ی مایكڵ جۆردن كه له یه‌كه‌م خولی یارییه‌كانی Chicago Bulls له NBA له ١٩٨٥، له‌پێ كرابوون له رێگای ماڵپه‌ڕی كۆمپانیای زیادكردن Sothebyی ئه‌نجام درا.
ئه‌و جووته پێڵاوه ئه‌فسانه‌یه‌یی تۆپی سه‌به‌ته كه له ٢٠١٢ه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی جۆردن گێلله‌ر بووه‌ته خاوه‌نی، به ٥٦٠ هه‌زار دۆلار فرۆشرا كه ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی چوار هێنده‌ی نرخی چاوه‌ڕوانكراو بوو.
به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌مین جووته پێڵاو كه له زیادكردنێكی ئاشكرادا به‌و نرخه به‌رزه بفرۆشرێت و ریكۆرد بشكێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.