به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕی (19 هه‌زار ) دۆلاری له داپیری دزیبوو .
هاوڵاتییه‌ك سكاڵای له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆماركرد كه پاره‌ی لێبراوه ، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و چونی تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان و نه‌هێشتنی تاوان بۆ ماڵی سكاڵاكار پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو به‌ڕێز داوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌هێشتنی تاوان بڕیاری دا به دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبار و ده‌ستگیركردنی به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عیراقی .
دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون توانرا تۆمه‌تبار (ن ، أ ، خ ) له‌دایكبووی 1995 ی دانیشتوی شاری سلێمانی كه كوڕه‌زای سكاڵاكاره له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت و توانرا بڕی (10هه‌زار ) دۆلار ده‌ستیبه‌سه‌ردابگیرێت كه شاردبویه‌وه و باقی پاره‌كه‌شی بۆخۆی سه‌رف كردووه .
تۆمه‌تبار كه چه‌ند جارێك و به‌ناوی سه‌ردانیكردن چۆته ماڵی داپیره‌ی دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا كه بڕی 19هه‌زار دۆلاری بردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.