گوته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران، غوڵام حسێن ئیسماعیلی ئاشكرای كرد ژن و مێردێك كه له تاوانه‌كانی قاچاخچێتییكردن به دراو، سپیكردنه‌وه‌ی پاره و ژماره‌یه‌كی تاوانی دیكه‌وه تێوه‌گلابوون، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی ئێران IRNA، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له تارانی پایته‌خت سازی كرد، غوڵام حسێن ئیسماعیلی رایگه‌یاند "واحید به‌هزادیی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، نه‌جوا لاشیدایی به هه‌ریه‌ك له تاوانه‌كانی قاچاخچێتییكردن به دراو، سپیكردنه‌وه‌ی پاره، ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی له كڕینی سه‌ره‌تایی شه‌ش هه‌زار و ٧٠٠ ئۆتۆمبیل، شاردنه‌وه‌ی ٢٤ هه‌زار و ٧٠٠ لیره‌ی زێڕ و یه‌ك كیلۆگرام زێڕ، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه".
غوڵام حسێن ئیسماعیلی باسی له‌وه‌شكرد ده‌توانرێت رێگای ته‌مییزكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا بگیرێته به‌ر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.