سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند كه له سایه‌ی گه‌نجینه‌یه‌كی به‌تاڵه‌وه ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، جگه‌له‌وه‌یش سه‌روه‌ری عێراق كه‌مكوڕی هه‌یه و چه‌كیش به‌ته‌واوی له ده‌ست ده‌وڵه‌تدا نییه.
مسته‌فا كازمی له وتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی "به‌غداد ئه‌لیوم" بڵاوكراوه‌ته‌وه نووسیویه‌تی "كاتێك ئه‌ركه‌كه‌م وه‌رگرتووه، هاتوومه‌ته سه‌ر گه‌نجینه‌یه‌كی نیمچه به‌تاڵ، به‌ده‌رله‌وه‌یش سه‌روه‌رییمان به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی كه‌مكوڕی و پێشێلكاری بووه‌ته‌وه.
هه‌وڵده‌درێت، خاكی وڵاته‌كه‌مان بكرێت به گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان ئه‌وانه‌ی دیكه، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی هاووڵاتییانمان هه‌یه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی په‌لاماره‌كانی شانه نووستووه‌كانی داعش، هه‌روه‌ها چه‌كیش به‌ته‌واوی له ده‌ست ده‌وڵه‌تدا نییه".
مسته‌فا كازمی له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردووه كه قه‌یرانه‌كه هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی گرتووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت بووه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م باشبوونی ره‌وشی ئابووری و له ماوه‌كانی رابروودا، نه‌تواندراوه په‌ره به كه‌رته گرنگه‌كانی وه‌ك پیشه‌سازی، وه‌به‌رهێنان و ئاسایشی خۆراك بدرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له وتاره‌كه‌یدا داوا له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات كه پشتیوانی له حكوومه‌تی نوێ و پرۆسه‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ بۆ وڵات پێویستی به‌وه ده‌كات كه هیچ هێزێك له‌سه‌رووی ده‌ستوور و یاساوه نه‌بێت، چه‌كیش ته‌نها له‌ده‌ست ده‌وڵه‌تدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.