وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق 57 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق هاتووه، لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو (4441) پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا (57) حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكردووە، هەر لەو ماوەیەدا 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، كە سێ حاڵەت لە بەغدا و یەكێكیش لە شاری كەربەلا بووە.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 2366 کەس چاکبوونەتەوە و 131 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.