زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری له بواری پزیشكی به سه‌گێك ده‌به‌خشێت كه رۆڵی هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی باری ده‌روونی هه‌زاران قوتابی ئه‌و زانكۆیه.
زانكۆی ڤێرجینیا ته‌ك له ویلایه‌تی فێرجینیا له ئه‌مه‌ریكا له هه‌نگاوێكی ده‌گمه‌ندا بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری به سه‌گێك به‌خشی و له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆ به‌شداری كرد.
مۆس ئه‌و سه‌گه ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵه‌یه كه له ساڵی دووهه‌زار و چوارده‌وه له‌و زانكۆیه وه‌ك یاریده‌ده‌ری پزیشكی كار ده‌كات و رۆڵی هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی هه‌زارانی حاڵه‌تی ده‌روونی قوتابیانی ئه‌و زانكۆیه.
مۆس یه‌كێكه له‌و چوار سه‌گه‌ی له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی كاركردنیدا له حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دانیشتنی چاره‌سه‌ری به‌شداری كردووه. هاوكات له ساڵی دووهه‌زار و نۆزده خه‌ڵاتی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری پێ به‌خشراوه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆمی باڵایه له بواری پزیشكی ڤێتێنه‌ری و له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆ وه‌ك دكتۆرێكی فه‌رمی ناسێندرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.