وەزارەتی تەندروستی دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان راگهیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (٤٤) ساڵ تووشبووی نوێ یە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێرە.
نۆ تووشبووەکەی تر لە پارێزگای سلێمانی کە چواریان ئافرەتن تەمەن (٥٣)، (٥٢)، (٢٩)، (٢٤) ساڵ و چواریان پیاون تەمەن (٥٣)، (٣٦)، (٣٤)، (٣٠) ساڵ و کچێكی گەنجی تەمەن (١٥) ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هەشت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان تووشبووی نوێ یە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە.
وەزارەتی تەندروستی
١٩ ئایار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.