وهزیری تهندروستی رایگهیاند: شهپۆلی دووهمی كۆرۆنا نههاتووه، كاتی دیاریكراو نییه بۆ هاتنی شهپۆلی دووهمی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دكتۆر سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستی حكوومهتی هەرێمی کوردستان، به رووداوی راگهیاند: تۆمارکردنی تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنادایە و تائێستاش شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا نەهاتووە. دەشڵێت، مەترسیی کۆرۆنا هەر ماوە.
وەزیری تەندروستی داوا له هاووڵاتیان دهكات پابهندی رێنمایه تهندروستیهكان بن، گوتیشی نیگەرانین لە کەمبوونەوەی متمانەی هاووڵاتیان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە لە جیهان و لە هەندێک وڵات تازە بڵاودەبێتەوە.
وەزیری تەندروستی گوتیشی: ئەو هاوڵاتییانەی لەچەند رۆژی رابردوو لە هەرێم تووشی ڤایرۆسەكە بوون، درێژكراوەی شەپۆلی پێشوون.
لەبارەی تووندکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی، د. سامان بەرزنجی گوتی: هەڵسەنگاندنیان کردووە و بەباشیان داناوە قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی 72 كاتژمێری له رۆژانی جهژن تاوهكو بهریهككهوتن نهبێت ئەو بڕیارەش بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.