شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه بكات، كه نه‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت و داواش له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر رابگه‌یه‌نن.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌یامێكدا، داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد، به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر و سه‌رانسه‌ری رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق بڕیایدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له 6 ناوچه‌ی شاری به‌غدا رابگه‌یه‌نێت و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام بێت.
گوتیشی: بڕیاره‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا تا دێت ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له زیادبوون ده‌كات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبوون به كۆرۆنا له به‌غدا تۆمار ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.