Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 21:15

وەزارەتی کشتوکاڵ: سەرقاڵی ساغکردنەوەی گەنمی زیاتری جوتیارانین

ئەو بڕە گەنمەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە وەردەگیرێت بەسەر پارێزگاكان و ئیدارەكان دابەشكرا
کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ،  بەسەرپەرشتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژكاری وەزارەت تایبەت بە دابەشكردنی ئەو بڕە گەنمەی لەلایەن عێراقەوە وەردەگیرێت ئەنجامدرا.

رایده‌گه‌یه‌نن ، لەسەرەتای كۆبوونەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی وەزارەت بۆ زیادكردنی بڕە گەنمی وەرگیراو لەلایەن لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لەعێراق.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ سوپاسكردنی نوێنەری وەزارەت لە لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لە عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، بەبەراورد بە ساڵی رابردوو بڕی گەنمەكە زیادكراوە، بەڵام لە تموحی وەزارەت نییە بەراورد بەو هەنگاوانەی نرا بۆ زیادكردنی بڕٍی گەنم.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پاشان گقتوگۆیەكی ورد لەسەر میكانیزمەكانی دابەشكردنی ئەو بڕە گەنمە(390) هەزار تۆن بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراو لەكۆبوونەوەكە بڕیاری لەسەردرا.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەچەند هەنگاوێكی تری وەزارەت كرد بۆ ئەوەی بەشێكی تری گەنمی جوتیاران ساغ بكرێتەوە، لەم چوار چێوەیە هەنگاوەكانمان بەردەوامی دەبێت.

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.