Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 21:21

سەرۆکوەزیرانی عێراق: لە سایەی گەنجینەیەکی بەتاڵ ئەرکەکەم وەرگرتووە

سەروەریمان کەمکوڕی هەیە و چەکیش بەتەواوی لە دەست دەوڵەتدا نییە
کوردستان TV
100%

 سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: لە سایەی گەنجینەیەکی بەتاڵەوە ئەرکەکەم وەرگرتووە، جگەلەوەیش سەروەریمان کەمکوڕی هەیە و چەکیش بەتەواوی لە دەست دەوڵەتدا نییە.


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە لە سایەی گەنجینەیەکی بەتاڵەوە ئەرکەکەی وەرگرتووە، جگەلەوەیش سەروەری عێراق کەمکوڕی هەیە و چەکیش بەتەواوی لە دەست دەوڵەتدا نییە.

مستەفا کازمی لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی بەغداد ئەلیوم بڵاوکراوەتەوە نووسیویەتی "کاتێک ئەرکەکەم وەرگرتووە، هاتموومەتە سەر گەنجینەیەکی نیمچە بەتاڵ، بەدەرلەوەیش سەروەرییمان بەردەوام رووبەڕووی کەمکوڕی و پێشێلکاری بووەتەوە.

هەوڵدەدرێت، خاکی وڵاتەکەمان بکرێت بە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی نێوان ئەوانەی دیکە، هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاووڵاتییانمان هەیە، ئەوەیش بەهۆی پەلامارەکانی شانە نووستووەکانی داعش، هەروەها چەکیش بەتەواوی لە دەست دەوڵەتدا نییە".

مستەفا کازمی لە وتارەکەیدا باسی لەوەشکردووە کە قەیرانەکە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، تەنانەت بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم باشبوونی رەوشی ئابووری و لە ماوەکانی رابروودا، نەتواندراوە پەرە بە کەرتە گرنگەکانی وەک پیشەسازی، وەبەرهێنان و ئاسایشی خۆراک بدرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارەکەیدا داوا لەلایەنە سیاسییەکان و ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات کە پشتیوانی لە حکوومەتی نوێ و پرۆسەی تەواوکردنی کابینەی حکوومەت بکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە کۆتایی وتارەکەیدا جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ وڵات پێویستی بەوە دەکات کە هیچ هێزێک لەسەرووی دەستوور و یاساوە نەبێت، چەکیش تەنها لەدەست دەوڵەتدا بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.