Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 19:37

سلێمانی.. لە 3 مانگدا 46670 حاڵەتی فریاکەوتن تۆمارکراوە

289 حاڵەتی گیان لەدەستدانيش تۆماركراوە
کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ‌ مانگی رابردووی ئەمساڵ 63053 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان لەسلێمانی كردووە و لەو ژمارەیە 15048 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هەر بەپێی هەمان ئامار لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 46670 حاڵەتی فریاكەوتن تۆماركراوە و 2372 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە و لەبەشە جیاوازەكانی هەمان نەخۆشخانە چەندین نەخۆش پشكنینی جۆراو جۆری بۆ كراوە لەوانە 9360 سۆنەر و 1090 ئیكۆ و 17320 تیشك  و 7575 هێڵكاری دڵ و 2146 چارەسەری سروشتی كراوە.

لەبەشی تاقیگە 19511 پشكنین ئەنجامدراوە و 289 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.