له‌ئێستادا یه‌كێك له‌كێشه‌و گرفته دیاره‌كانی ئۆتۆمبێل كه شۆفێران پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، كێشه‌ی فیوڵ په‌مپه، كه له‌كارده‌كه‌وێت به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزین یاخود كوالێتی خودی فیول په‌مپه‌كه.
لێره‌شدا گرنگترین نیشانه‌كانی گرفت‌و كێشه‌كانی فیول په‌مپ بۆ شۆفێرانی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، تاوه‌كو به‌رچاوڕوونیان هه‌بێت: -
1 - له‌كاركه‌وتنی بزوێنه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ.
2 - تێبینیكردنی له‌رینه‌وه (Vibration)ی بزوێنهرو سستی له‌كاركردن.
3 - توانا‌و ئه‌دای بزوێنه‌ر لاواز‌و كه‌مده‌كات.
4 - شۆفێر تێبینی دواكه‌وتنی گۆڕینی گێری ئۆتۆماتێك له‌ئۆتۆمبێلدا ده‌كات.
5 - به‌ئه‌سته‌م بزوێنه‌ر كاری پێده‌كرێت.
6 - دروستبوونی ته‌قه ته‌ق له‌بزوێنه‌ردا
7 - له‌كاتی ڕۆیشتن‌و زیادكردنی خێراییدا تێبینی پچڕ پچڕ و بڕین له‌كاری بزوێنه‌ردا ده‌كرێت.
8 - له‌كاتی ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆمپیوته‌ر بۆ ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه ئۆتۆمبێله‌كه گرفتی هه‌یه له‌تێكه‌ڵاوكردنی سوتهمهنیو هه‌وادا.
هاوكات بابه‌تێكی دیكه هه‌یه كه پێویسته شۆفێران فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن، ئه‌ویش جۆر‌و كوالێتی فیول په‌مپه، پێویسته شۆفێران هه‌رگیز فیول په‌مپی كوالێتی خراپ بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان دانه‌نێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی فیول په‌مپی خراپ‌و ده‌ستكاریكردنی فیوزهكهی، یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل.
پێشتر دانا كه‌ریم مامۆستای زانكۆ‌و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل تایبه‌ت به‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاندبوو، ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ئۆتۆمبێل پێویستی به‌سێ هۆكار هه‌یه، ئۆكسجین واته هه‌واو سوته‌مه‌نی و ئاگر، ئاسایی هه‌واو سوته‌مه‌نیه‌كه هه‌یه ته‌نها پێویستی پریشكه‌ی ئاگر هه‌یه، تاوه‌كو ئۆتۆمبێل گڕبگرێت.
مامۆستا دانا كه‌ریم ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، پێناچێت هۆكاری سوتانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ به‌نزین بگه‌ڕێته‌وه، پێده‌چێت هۆكاره‌كه بۆ شۆرتی كاره‌با یان خراپی جۆری فیول په‌مپ بگه‌ڕێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: فوئاد هەورامی
Traffic Fm Sulaimaniyah
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.