Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:38

بریتانیا "تفەنگێکی زیرەک" تاقیی دەکاتەوە

سندوقێکی کەرەستەی کۆمپیوتەری لەسەر جێگیر کراوە
کوردستان TV
100%

سوپای بریتانیا "تفەنگێکی زیرەک" تاقیی دەکاتەوە کە هەرگیز لە پێکانی یٔامانجەکەی هەڵە ناکات.

لەم رۆژانەدا سوپای بریتانیا "تفەنگێکی زیرەک" تاقیی دەکاتەوە کە دەتوانێت یاساکانی شەڕکرنی مەیدانی لەنێوان سوپاکان بگۆڕێت، چونکە هەرگیز لە پێکانی یٔامانجەکەی هەڵە ناکات و تەکنەلۆجیایەکی کوالێت بەرز بەکار دەهێنێت.

ئەم تفەنگە زیرەکە سندوقێکی کەرەستەی کۆمپیوتەری لەسەر جێگیر کراوە کە لەتوانایدایە بەر لە پێکانی یٔامانجەکە بە هەڵەی 0% بە کوالێتییەکی بەرز وێنەی یٔامانجەکە چارەسەر بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی "میرۆر"ی بریتانی، یٔەم تەکنەلۆجیا دەتوانێت هەر سەربازێک لە گۆڕەپانی شەڕدا بگۆڕێت بۆ نیشانشکێن هەتا یٔەگەر مەشق و راهێنانی لێهاتووی لەسەر نیشانشکێن پێنەکرابێت.

دەشێ یٔەم سندوقی پرۆگرامسازییە لەسەر هەر جۆرە تفەنگێک ببەسترێت، یٔەمەش دوای یٔەوەی بەرپرسان لە هێزە تایبەتەکانی یٔەمریکا بە "نایاب و جوان" وەسفیان کرد.

یٔەم تفەنگە بە یارمەتی سندوقی پرۆگرامسازیی کاردەکات لەسەر دۆزینەوەی یٔامانجەکان و، دانانی چوارگۆشەی بچووکی رەنگ سوور لە دەوروبەری یٔامانجەکە. هەر کە سەربازەکە دەست لەسەر پەلەپیتەکەکە دادەنێت سیستەمەکە گوللـەیەک لە ماوەی چەند بەشێک لە چرکەیەک دەتەقێنێت.

یٔەم تفەنگە کە کۆمپانیاییەکی یٔیسرایٔیلی پەرەی داوە بە تەکنەلۆجیاکەی ناوەوەی لەتوانایدایە مەودای نێوان خۆی و یٔامانجەکە و گۆشەی پێکانی پێویست و جموجووڵی یٔامانجەکە و خێرایی رەشەبا بپێوێت، هەروەها دەتوانێت لە شەودا بە هەمان لێهاتووی رۆژ کار بکات. 
ژێده‌ر: Kurdistan CT

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.