به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگای كەلار- دەربەندیخان لەنزیك ئاوەخێری، روداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی لێكسز و مان-ێكی بارهەڵگر روویدا و لەئەنجامیشدا دوو كەس بریندار بوون كە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكەن.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی باوەنووركراون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، زیانی مادی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه مەفرەزەكانی هاتووچۆی گەرمیان-بنەكەی باوەنوور لێكۆڵینەوەیان لەچۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەكە دەستپێكردووە
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.