Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 17:30

دژە تیرۆری عێراق: هێرش بۆ سه‌ر چه‌کدارانى داعش ده‌ستپێده‌که‌ین

به‌هاوبەشی لەگەڵ فە رماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان
کوردستان TV
100%

 سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی:پشت بەستن بەپلانێکی وردی هەواڵگریی، بە هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدەین.


سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی رایگەیاند کە هێزەکانیان بە هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئۆپەراسیۆن بەئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدەن.

فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی:  ئۆپەراسیۆنەکە بەم نزیکانە هێزەکانی دژە تیرۆر به‌هاوبەشی لەگەڵ فە رماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پشت بەستن بە پلانێکی وردی هەواڵگریی بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامی دەدەن.

جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی تیرۆریستانی داعش کە لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق خۆیان حەشارداوە لەناودەبرێن.

لای خۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا، لیوا روکن جەبار تائی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنی شێرەکانی جەزیرە-دا کە هێزەکانی سوپا بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن، دەستکەوتێکی باش بەدیهاتووە.

گوتیشی: لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، رێگەی گواستنەوە و هاتوچۆکردن لە سنووری ئەو سێ پارێزگایە لە تیرۆریستانی داعش پچڕێندراوە.

باسی لەوەشکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە درێژەی هەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.