له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، د.چاڵاك قادر به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ى شۆرشی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ،لەدوای دڵنیابوونەوەی پشکنینە تاقیگەیەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سێ کارمەندی پاکەرەوەی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش وبونی نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا بە ڕاگرتنی خزمەت گوزاری پزیشکی لە فریاکەوتن وهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر بە مەبەستی تەعقیم کردن و ڕشاندنی بەشەکانی نەخۆشخانە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت ، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش نەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.