Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 17:28

پارتى دیموکراتى کوردستان کاندیدی بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق یه‌کلاکرده‌وه‌

دوای جه‌ژن له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ به‌كاندیده‌كه‌ی پارتى ده‌درێت
کوردستان TV
100%


مه‌یاده‌ نه‌جار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى كاندیدی پارتى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى  ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكرا كرد 


مه‌یاده‌ نه‌جار رایگه‌یاند پارتى دیموكراتى كوردستان به‌فه‌رمی د. فواد حوسێنى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كاندید كرد 

 راشیگه‌یاند دوای جه‌ژن له‌به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كاندیدیه‌كه‌ى پارتى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كار و ده‌نگی  په‌رله‌مانى له‌سه‌ر ده‌درێت بۆ ده‌ستبه‌كار بوونى 

 

 

ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.