گه‌نجێكی كورد له وه‌رزشی تایکواندۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌و یارییه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا.
رامین سه‌ردار به‌هرامی، گه‌نجێكی وه‌زرشكاری له‌دایك بووی ساڵی2002ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ماوه‌ی 2 ساڵه چووته وڵاتی بریتانیا و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یانه ده‌ستی كردووه به وه‌رزشی تایكواندۆ.
رامین له‌ماوه‌ی ئه‌و 2 ساڵه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌و یارییه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌كۆی 15 یاری و پاڵه‌وانێتی كه ئه‌نجامی داوه له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا و ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردووه‌ته‌وه.
ئه‌و یاریزانه كورده له ئێستا بۆ یانه‌ی نیشتیمانی بریتانیا یاری ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا یاریزانی یانه‌ی له‌نده‌نه.
رامین له‌دواین یاریدا و له كێشی67 كگم، به نوێنه‌رایه‌تی بریتانیا نازناوی پاڵاوانێتی World European championship 2020ی به‌ده‌ست هێناوه‌و مه‌دالیای زێڕینی وه‌رگرتووه.
له‌هه‌مان پاڵه‌وانێتی له كێشی خۆیدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له‌رووی ته‌كنیك و هونه‌ری یاریكردنه‌وه به‌ده‌ست هێناوه.
رامین سه‌ردار به‌هرامی له ته‌مه‌نی 4 ساڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به‌یاریكردن و له ته‌مه‌نی 7 ساڵیشه‌وه وه‌ك پیشه‌گه‌رێك ده‌ستی كردووه به‌یاریكردن و راهێنان. له ئێستادا به‌رده‌وامه له راهێنان و چاوی له‌گه‌یشته به پاڵاوانێتێیه‌كانی ئۆڵه‌مپیك و به‌ده‌ست هێنانی ناوبانگی جیهانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.