له گوندێكی سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له رووباری زێی گه‌وره خنكا
دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له گوندێكی سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به‌ناوی مسته‌فا به‌ختیار عه‌سمان له گوندی خاروكی لیواری زێی گه‌وره له ئاوی رووباره‌كه خنكا.
گه‌نجه‌كه دانیشتوی شاری دهۆكه به‌سه‌ردان گه‌راوه‌ته‌وه ماڵی باپیری تاوه‌كو رۆژانی جه‌ژن به‌رێ بكات.
ستار عوسمان مامی گه‌نجه خنكاوه‌كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌ختیار ته‌مه‌ن 19 ساڵان بۆ ماویه‌كه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ببوو.
گوتیشی: ئه‌مرۆ كاتێك له ماڵه‌وه بووه به راكردن خۆی گه‌یاندۆته رووباری زێی گه‌وره و خۆی هه‌ڵداوه‌ته نێو رووباره‌كه.
مامی ئه‌و گه‌نجه گوتیشی تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، داواكارین تیه‌مه‌كانی غه‌واس هاوكاریمان بكات له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.