Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 17:25

ساڵانە زیاتر لە 850 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنرێت

وەزیری كشتوكاڵ پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی هەنگەوانانی كوردستان كرد
کوردستان TV
#7
100%

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەكات بەبۆنەی رۆژی جیهانی هەنگ و دەشڵێت، ساڵانە زیاتر لە 850 تۆن لە باشترین جۆری هەنگوین لە كوردستان بەرهەم دەهێنرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ چوار شەممە 2020/5/20، رۆژی جیهانی هەنگ پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی هەنگەوانانی كوردستان  كرد.

لە پەیامەكەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، هەنگەوانان لای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بایەخی تایبەتیان پێ دەدرێت.

لە بەشێكی تری پەیامەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی رابردوو كاتێك بۆ یەكەم جار هاوردەكردنی هەنگوینمان قەدەغەكرد باس لە گران بوونی نرخ كرا، هەنگاوەكەمان ناو و بەپێی هەلسەنگاندنیش قەدەغەكردنەكە سەركەوتنی بەدەست هێنا.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بە بەرهەمی هەنگوین كردووە كە ساڵانە زیاتر لە 850 تۆن بەرهەمی هەنگوین هەیە، بەپێی پشكنینی تاقیگەیی لە چەندین پێشەنگای نێودەوڵەتی باشترین هەنگوینە.

سەبارەت بە پلانی وەزارەتەكەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بایەخدانە بەم كەرتە گرنگە، كە زیاتر لە 11 هەزار هەنگەوانمان هەیەو بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم كەرتەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.