له ئەنجامى هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سنوری قه‌زای داقوق له پارێزگای كه‌ركووك سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌كدارنی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه له گوندی سیراجی عه‌سری له سنوری قه‌زای داقوق، هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق و له‌ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراو‌ه و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر دوێنێ ئێواره تیرۆرستانی داعش له گوندی قه‌ره‌ده‌ره هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵی و، له ئه‌نجامدا پۆلیسێك برینداربوو.
دووباره خۆ رێكخستنه‌وه‌یان ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوه‌ی تیرۆرستی داعش ناوه ناوه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له سنووری پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و له ئیستادا ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.