وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا (113) کەسی دیکە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و 947 پشکنینی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 113 کەسیان پۆزەتیڤ بوون؛ هەروەها سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان لە شاری بەغدان.
ئەوەش هاتووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 72 تووشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە کە زۆرترینیان لە بەغدای پایتەخت بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.